رۆژانه پێنج كاتژمێر كار ده‌كات
بەڕێوەبەرایەتی شه‌هیدانى ئیداره‌ى سۆران زانكۆلاین بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان پڕده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سۆران، رۆژانه پێنج كاتژمێری كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، فۆڕمى زانكۆلاین بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان پڕبكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شه‌هیدان ده‌ڵێت، فۆرمی زانکۆلاین بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەبێ بەرامبەر پردەکەینەوە، بە مەبەستی خزمەتکردن و یارمەتیدانی دەرچوانی پۆلی 12ـی .
ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوازێکی زانستی و ورد پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی گونجاوترین بەش و کۆلێژ بە کۆنمرەکانتان هەڵبژێردرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له‌كاتژمێر 9:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 2:00ـى دواى نیوه‌ڕۆ، له دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، پێشوازى له‌و كه‌سوكارانه ده‌كات.
ئه‌وه‌ى پێویسته كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆڕمه له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن بریتیه له، بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ كە پێشتر قوتابی لە قوتابخانەكهى وەریگرتووه، پێویسته ژمارە تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێبێت لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەکاردێت.
رۆژى 23.9.2025 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەیی کاراکراوه، بۆ ئەمساڵ 57 هەزار و 980 دەرچوویی وێژەیی و زانستی و پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان داواکاری پێشکەش دەکەن.