زیاتر له‌ دوو تۆن هه‌نگوین فرۆشراوه‌

له‌ماوه‌ى دوو رۆژدا 32 هه‌زار هاوڵاتى سه‌ردانى فێستڤاڵى ترێ و هه‌نگوینى دهۆكیان كردووه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى دهۆك ئامارى دوو رۆژى 18 هه‌مین فێستڤاڵى ترێ و هه‌نگوینى شاره‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ رلاۆژانه‌ لانیكه‌م 16 هه‌زار كه‌س سه‌ردانى كردووه‌ و زیاتر له‌ یه‌ك تۆن هه‌نگوینیش، فرۆشراوه‌.

به‌ىپێی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى فێستڤاڵه‌كه‌دا 32 هه‌زار هاوڵاتى سه‌ردانى به‌شه‌ جیاوازه‌كانى فێستڤاڵیان كردووه‌ و هه‌ر لماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌شدا 30 تۆن ترێى جۆراوجۆر فرۆشراوه‌ته‌ هاوڵاتیان.

دوو تۆن و 100 کیلوگرام هه‌نگوینى خۆماڵی و یه‌ك تۆن و 700 كیلۆگرام میوه‌ى وشككراوه‌ و 345 كیلۆگرام سماقیش، فرۆشراون.