13 گۆڵ

خانمانى کوردستان زیاتر لە دەرزەنێک گۆڵیان لە هەڵبژارەى ئوردن کرد

964+

وریا فەتاح

گوڵ بە گۆڵ دەیگوت بڕۆ بەولاوە، ئەمە ساتەکانى یارى کردنەوەى پاڵەوانێتى جامى جیهانیى تۆپى پێى بچووككراوەی ژنان بوو کە هەڵبژاردەی كوردستان بە ئەنجامی 13 گۆڵى بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی ئوردنی بردەوە.

یارییەكە  لەشارى هەولێر و  لە یاریگەی زانكۆی جیهان بەڕێوەچوو.

ئەنجامى یارییەکە پێى وتین کە یارییەکى تاکلایەنانە بووە، چونکە خانمانى کوردستان بە ئاستێکى بەرز دەرکەوتن و توانیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵی یارییەكە بكەن و بە ئەنجامێكی زۆر گەورە یارییەكە ببەنەوە.

گێمی یەكەم بە 6-0 گۆڵ بۆ كچانی كوردستان كۆتایی هات، لە بەرامبەردا كچانی ئوردن هیچی ئەوتۆیان نەكرد شایەنی باس بێت.

لە گێمی دووەمیشدا باڵادەستی كوردستان بەسەر یارییەكەوە بەردەوام بوو، توانیان حەوت گۆڵی دیكەش تۆمار بكەن و لە كۆتاییدا یەكەم سەركەوتنیان بە ئەنجامێكی گەورە و بە 13-0 گۆڵ تۆمار كرد.

گۆڵەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لە لایەن هەریەكە لە یاریزانان سیپەل شوكر 4 گۆڵ (سوپەر هاتریك)، پرزە نیزام 2 گۆڵ، دێرین مەحمود 2 گۆڵ و ناڤین سەعید 2 گۆڵ، ئاواز یونس، شیلان عەبدوڵڵا و ئیلاف حوسامەدین تۆماركران.