زۆر ناخایەنێت

پێشبینی کراوە؛ شەوی هەینی خۆڵبارینێکی چڕ دەگات

964+

ئەحمەد مستەفا

زیادبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراقەوە، بەرەو ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درەنگانی شەوی هەینی بۆ بەیانیی رۆژی دواتر، بە رێژەیەکی زۆر شەپۆلێکی خۆڵبارین لە روو لە ئاسمانی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

مەزەندە وایە، خێرایی بایەکە 30 بۆ 55 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، زۆربەی ناوچەکان خۆڵبارینەکەی پێ دەگات، جگە لە هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک کە ئاستەکەی مامناوەند بۆ لاواز دەبێ.

ئەو وتی، ئاسمان ناڕوون دەبێت، لە بەشێکی ناوچەکان تەپوتۆزیی ناوخۆیی دروستدەبێت، کاریگەریی سەرەتایی شەپۆلی نوێی خۆڵبارین دەستپێدەکات، وە شەوی هەینی لەسەر شەممە شەپۆلی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ روودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت و دواتر بەتێپەڕبوونی کات کاریگەریی کەمدەبێتەوەو کۆتایی دێت.

لەگەڵ شەپۆلی خۆڵبارینکە، پێشبینی حاڵەتێکی لاوازی باران و هەورە بروسکە کراوە، کە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری دهۆک، هەولێر و راپەرین بگرێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدا، پێشبینی کراوە لە مەودای 10 رۆژی کۆتایی مانگی ئەیلوول بارانی کەپرەشینە ببارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان، هاوکات بۆ بەشێک لە ناوچەکان دەبێتە یەکەم بارانی ساڵ بۆ ناوچەکانی تریش کە دەمێنێتەوە دەکەوێتە دوا مانگی 10ی ئەمساڵ.

کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە؛ لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو ف...

کەشەکە تاڕادەیەک جێگیرە؛ لە ناوچە شاخاوییەکان تەواو فێنکی کردووە