تەقلیدی دەکاتەوە
سەرتاشێکی دەنگخۆش بە گۆرانیەکانی زیاد ئەسعەد برینەکانتان دەکولێنێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند-هەولێر
هەردی بیبانی، سەرتاشێکی هەولێریە و بە دەنگە خۆشەکەی دەمانباتەوە سەردەمی گۆرانیەکانی زیاد ئەسعەد و دڵی موشتەرییەکانیشی خۆشدەکات.
پەیامنێری 964 بۆ سەرچاککردنێک چووەلای و بەدەم کارەوە چەند گۆرانیەکی خۆشی بۆ وت و دەمەتەقێیان کرد، هەردی وتی، حەزم زۆر بە دەنگی زیاد ئەسعەدە و تەقلیدی دەکەم وەک ئەدا، نەک بمەوێت %100 وەک ئەو بم، هەندێکجاری لە لایڤەکان، بەڵام نامەوێت ببێتە ئیشی سەرەکی من، موشتەریەکانیشم دڵخۆش دەبن کاتێ گۆرانیان بۆ دەڵێم و خۆشیان داوای دەکەن.
وەک باسی دەکات هەردی لە 2016ەوە گۆرانیەکانی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە، بەتایبەت لە بۆنە و کۆبوونەوەکان لەگەڵ برادەرەکانی، هانیشی دەدەن بەردەوام بێت جگە لەوەی خۆشی حەزێکی زۆری لێیە.
هەردی بیبانی لە رێگای پێشبڕکێیەکەوە قسەی لەگەڵ زیاد ئەسعەد کردووە چەند ساڵێک پێش ئێستا، هەرچەندە حەزدەکات جارێکی تر دەنگی پێی بگاتەوە بەڵام نەیتوانیوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح