مەلیکە و شاهینەکانیش دەگرن

وریابن کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەوتنەکار

میلاد جەلال – گەرمیان

ئاگاداربن کامێرەکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان کەوتنەکار و سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش وک مەلیکە و شاهینەش تۆمار دەکەن.

لە کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 8.11.2026، کامێراکان کەوتوونەتەکار و دەست بە تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران دەکەن، لەھەردوو ئاراستەی شەقامەکە 26 کامێرا دانراوە.

سامان عەلی وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “کامێراکان سەرپێچی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش تۆمار دەکەن، ھەرکات بێنە بەڕێوەبەرایەتیمان دەنێردرێنە ئەستۆپاکی و ئەوکات سزاکەیان لێ وەردەگیرێت”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری