"بۆ جل شۆرینیش نابێ"

ئاوی گەڕەکێکی سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئاوی گەڕەکی خاک لە سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکارناهێندرێت و دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن ناتوانین نە بۆخواردنەوە و نە بۆ کاری ئاسایی رۆژانە بەکاری بهێنین و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش دەڵێت، سەرچاوەی ئاوەکە کێشەی نییە.

بەپێی قسەی یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە کە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، نزیکەی مانگێکە ئاوەکەمان بۆ نەوتی لێدێت و کەسمان ناتوانین نە بۆ دەستنوێژ گرتن و نە بۆ جل شۆردن و خۆشۆردنیش بەکاری بهێنین.

دەشڵێت، سەرەتا نەمانزانی بەڵام ئێستا ناهێڵین بچێتە تانکی سەربانەوە و ئاوی بیر لە دراوسێکانمان وەردەگرین، کاتێک دەستنوێژم دەگرت دەموچاوم دەکزایەوە.

964 بۆبەدواداچوونی زیاتر پەیوەندی بە بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییەوە کرد، ئەو وتی، ئەوان بەدواداچوونیان بۆ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەکەوە کردووە و ئاوەکە سەلامەتە و شیاوی خواردنەوەیە، بەڵام دەکرێت گرفتەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە روویدابێت، لە یەکێک لە گەڕەکەکان نەوت تێکەڵی ئاوەکە بووبێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

دەوترێت ئاوى دوو گەڕەکى سلێمانى تێکەڵ بە نەوت بووە؛ دە...

دەوترێت ئاوى دوو گەڕەکى سلێمانى تێکەڵ بە نەوت بووە؛ دەموچاو دەکزێنێتەوە