چالاكوانەكەی ئەمریكا

بكوژی چارلی كیرک دەستگیر كرا

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەستگیركردنی ئەو كەسەی راگەیاند، كە چارلی كیركی چالاكوانی ئەمریكی لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریدا كوشت.

ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 دۆناڵد ترەمپ بە میدیاكانی ئەمریكای راگەیاند، بكوژی چارلی كیرك لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیرا كرا و كەسێكی نزیكی بكوژەكە ئەوی رادەست كردوون.

چارلی كیرك، چالاکوانێكی سیاسی راستڕەو بوو، بەوە ناسرابوو پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەكات، هەروەها داوای دەكرد یاسای هەڵگرتنی چەك لە لایەن هاوڵاتییانەوە بپارێزێت دوای هەمواركردنەوەی.

كیرك، كە تەمەنی تەنیا 31 ساڵ بوو، چوارشەممەی رابردوو كاتێك لە یوتا قسەی بۆ ژمارەیەك خەڵك دەكرد، بە چەكی قەنناس تەقەی لێكرا و كوژرا.

کیرکی تەمەن 31 ساڵ کاریگەری لەسەر سیاسەتی ئەمریکا هەبوو، یارمەتی زیادبوونی دەنگی ترەمپی دا لەنێو دەنگدەرانی گەنجی وڵاتەکە، ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کۆمارییەکان هاتنەوە دەسەڵات.

ئەوکەسەى لەلاى ترەمپ خۆشەویست بوو کوژرا

ئەوکەسەى لەلاى ترەمپ خۆشەویست بوو کوژرا