رۆژی یەکشەممە دەتوانن وەریانگرنەوە

وەجبەیەکی دیکەی کارتی نیشتمانی هاوڵاتیانی بەرزنجە گەڕایەوە

شۆڕش قادری

وەجبەیەکی دیکەی کارتی نیشتمانی هاوڵاتیانی بەرزنجە لە قەزای سەیدسادق گەڕایەوە و رۆژی یەکشەممە دەتوانن وەریانگرنەوە.

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی ناحیەی سرۆچک لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئەو هاوڵاتیانەی لە رۆژی 26.8.2025 تا 1.9.2025 مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە، کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ 5ـی ئێوارە دەتوانن وەریانگرنەوە.

پێداويستيیەكانی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی ئەمانەن؛

1- ناسنامەی ئەسڵی (تەسکەرە)

2- وەسڵی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی

3- دەبێت ئەو کەسە بچێت کارتەکە وەربگرێتەوە کە ناوی لەسەر وەسڵەکە تۆمار کراوە

4- ئەگەر هاوڵاتییەک پێشتر کارتی نیشتمانی بۆ کراوە، دەبێت کارتە کۆنەکە لەگەڵ خۆی ببات