سعودیە گۆڕانکاری تێداکردووە
لەمەودوا بە ڤیزەیەکی عومرەکردن دەتوانێت زیاتر لە جارێک عومرە بکەوی
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە گۆڕانکاری لە پێدانی ڤیزەی عومرەکردن کردووە، ماوەی مانەوەی درێژتر کردووە و هەر کەسێک وەریبگرێت دەتوانێت زیاتر لە جارێک عوکرەی پێبکات.
بڕیارەکە دوێنێ لەو وەزارەتەی سعودیا دەرچووە، ماوەکەی بۆ 365 رۆژە.
وەزارەتی حەج و عومرە دەڵێت، هەرکەسێک دوای گەڕانەوەی لە عومرە راستەوخۆ ماوەی مانەوەی بۆ داهاتوو بۆ دیاریدەکرێت و دەتوانێت، جارێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی عومرەکردن سەفەری پێبکاتەوە.