"گەردەلول مێژوومانە"

شێرکۆی گەردەلول دووجار جەڵتە لێیداوە

دیلان محەمەد- سلێمانی

شێرکۆ ئەکتەرە قۆزەکەی درامای گەردەلول، سەروو ریشی سپی بووە و تەمەنی روو لە خەزانە، نەخۆشیش تەواو شەکەتی کردووە و گەڕاوەتەوە کوردستان تا کەمێک لە نیشتمان و ماڵی خوشکەکانی بحەوێتەوە.

پەیامنێری 964 لە چایخانەی شەعب چاوی بە بەکر رەشید کەوت و لە حاڵ و ئەحواڵی پرسی و پێی وتین، پێنج رۆژە گەڕاوەتەوە کوردستان و بیری نیشتمانم ئەکرد، بەڵام ناتوانم بەیەکجاری بێمەوە، چونکە لەوێ عیلاجم پێویستە و دووجار جەڵتە لێیداوم، ژیان و هونەریش لەم وڵاتە وەستاوە.

بەکر رەشید دەربارەی پیری و سپی بوونی سەروریشی دەڵێت، مادەم مرۆڤ بەردەوامە لە ژیان، دەبێت هەموو قۆناغەکانی تەمەن ببینێت و لە هونەریشدا تەمەن نییە، سپی بێ و رەش بێ هەر جوانە.

ئێستا بەکر رەشید 68 ساڵ تەمەنیەتی و لە ماڵی خوشکەکانی دەمێنێتەوە کاتێک دەگەڕێتەوە کوردستان و وەک باسی دەکات، بۆنی دایکی بە خوشکەکانیەوە دەکات.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح