دیمەنێك لە كردنەوەی پێشانگاكە، فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
هەولێر
چوارەمین پێشانگای بازرگانی و بەرهەمە ناوخۆییەکانی کوردستان و عێراق کرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر چوارەمین پێشانگای بازرگانی و بەرهەمە ناوخۆییەكانی كوردستان و عێراق كرایەوە و هەفتەیەك دەخایەنێت.
رێوڕەسمی كردنەوەی پێشانگاكە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بە وەكالەت هێمن قادر و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئیداریی هەولێر بەڕێوەچوو.
پێشانگاكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی كوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بەردەم پاركی شانەدەر كراوەتەوە.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی بە 964ی راگەیاند، لە پێشانگاكەدا بەرهەمی ناوخۆی كوردستان و عێراق لە خواردەمەنی و پێداویستییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان نمایش كراوە.
وتیشی، چوارەم ساڵە پێشانگاكە دەكرێتەوە و زیاتر بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار و ئاشناکردنی هاوڵاتیانە بە بەرهەمی خۆراک و جلوبەرگی کوردەواری و عێراقی، کەرەستە و کەلوپەلی خزمەتگوزاری و بابەتی دیكە”.
هەر لەگەڵ پێشانگاكە، کاری دەستی و خواردنە کوردەوارییەکان و بابەتی دیكەش نمایش كراوە و بۆ فرۆشتن خراونەتەڕوو.