"بە 20 دەفتەر دۆلار نایفرۆشم"

گرانترین سەیارە لە بەشی ئۆفرۆد سەیارەیەکی کوردییە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە پێشانگاکەی هەولێر، سەیارەیەکی ئۆفرۆدی لێیە، خاوەنەکەی دەڵێت، “سەیارەی کوردییە و خۆم دروستم کردووە”.

رەیان سەفەر خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە لە دهۆکەوە هاتووە و بەشداری پێشانگاکەی کردووە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بە دەستی خۆم دروستم کردووە، پێنج دەفتەر دۆلار واتە 50 هەزار دۆلارم تێدا خەرج کردووە و بە 20 دەفتەریش نایفرۆشم”.

رەیان زۆر دڵی بە سەیارەکەی خۆشە و دەڵێت، هەر تایەکانی بایی چوار هەزار دۆلارە.

لە بەشی ئۆفرۆدی پێشانگاکە، سەیارەکەی رەیان گرانترین سەیارەکە کە نمایش کراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری