حکومەتی هەرێم:

“رێژەی نەخوێندەواری لە کوردستان بۆ 16٪ کەم بووەتەوە”

964+

شۆڕش قادری

ساڵی رابردوو شەش هەزار و 888 قوتابی لە کورستان گەڕێندراونەتەوە بەرخوێندن و رێژی نەخوێندەواریش بۆ 16٪ کەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی خوێندەوارییە و بەوبۆنەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت، “لە کابینەی نۆیەمدا 33 هەزار و 271  قوتابی دابڕاومان خستووەتەوە بەر خوێندن، تەنیا لە ساڵی 2024ـیش شەش هەزار و 888 قوتابی گەڕاونەتەوە خوێندن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان لە 24٪ـەوە بۆ 16٪ کەم بووەتەوە و ئامانجیانە ئاستی نەخوێندەواری بگەیەنینە 0٪.

رێژەى نەخوێندەوارى لە هەرێمى کوردستان زیاترە بەراورد ...

رێژەى نەخوێندەوارى لە هەرێمى کوردستان زیاترە بەراورد بە عێراق

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە

هەرێمی کوردستان؛ 9% منداڵان هیچ خوێندەوارییەکیان نییە

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەک...

لە سلێمانی ئامادەکاری بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەکرێت