مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات - وێنە؛ میدیای ئێران
کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات
964+
شۆرش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.9.2025 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، بڕیارە مەسعود پزیشکیان بەشداری کۆبوونەوەی ئەمساڵی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە هاوکاتە لەگەڵ 80ـەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکە و لە نیۆیۆرک بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە گەڕی سێیەمی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە رۆژی هەینی و شەممە بەڕێوەچوو، بەقایی وتی، هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی گشتگیر بەڵام ئەرێنی بووە و چاوەڕێن دوایین کۆبوونەوەکان ئەنجام بدرێن و دەقی رێککەوتنەکە بڵاودەکەنەوە.