لە بودجەی مین و قەرزەکان
ده‌زگاى مینى هه‌رێم كار له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى مافه‌كانى له‌به‌غدا ده‌كات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم كار له سه‌ر ده‌ستبه‌رگرتنى ئه‌و مافانه‌ى ده‌كات كه له به‌غدا هه‌یه‌تى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌مزوانه شاندێك ده‌نێرێته به‌غدا.
ئه‌مڕۆ ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی کارگێڕی خۆی ئەنجامدا، له‌وێ بڕیاری ناردنى شانده‌كه‌ى دا.
ده‌زگاى مین ده‌ڵێت، چوونی شاندی دەزگا بۆ بەغداد و بۆ مەبەستی دەستەبەرکردنی مافەکانی دەزگاكه‌یانه بەتایبەتیش قەرزی بەریتانی كه حكومه‌تى عێراقی وه‌ریده‌گرێت و پێویسته پشكى هه‌رێمی تێدا دیاری بكرێت.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و یاداشتی لێکتێگەیشتنه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوو لە نێوان دەزگای مین و فەرمانگەی مینی بەغداد واژۆكراوه‌ن پێویستى به جێبەجێکردنه.
بە پێی لێکتێگەیشتنەکە، دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێم لەو بودجەیە سوودمەند دەبێت، کە حکومەتی عێراقی بۆ پاکسازی مین تەرخانی دەکات.
پێشتر، جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنەکەى نێوان هه‌ردوولا، ناوچە مەترسیدارەکانی مین لە ناوچە جێناکۆکەکان بە هاوبەشی کاریان لەسەر دەکرێت و سەرژمێری قوربانیانی مین دەکرێت و خولی هۆشیاریی هاوبەشیش دەکرێتەوە.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ده‌زگا، پێشتر ئەگەر رێکخراوێک لەگەڵ هەرێم کاری بکردایە، بۆی نەبوو لە بەغدا کاربکات و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام لەو لێکتێگەیشتنەدا ئەوە نامێنێت و رێکخراوەکان دەتوانن لە بەغدا و هەرێم کاربکەن.