تا کەی مۆڵەتە؟

کات بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 نامێنێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە، رێگە بە كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل نادرێت ئۆتۆمبێلی 2023 لە وڵاتی ئەمریکاوە هاوردە بكەن، کات لە بەرژەوەندی نییە و فریای داخڵکردنی بە کوردستان ناکەون پێش ساڵی نوێ.

ئیتر، دەبێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 و 2025 و 2026 هاوردە بكەن بۆ هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان بێت، ساڵانە رێگە بە سێ مۆدێلی ئۆتۆمبێل دەدرێ هاوردە بکرێ، کە لەدروازەکانی پەروێزخان، باشماخ، حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێ.

ئەمساڵ بازرگانانی ئۆتۆمبێل مامەڵەكانیان بۆ هاوردەی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2026 دەست پێ‌ كردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەكان، لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە، رێگە بەكۆمپانیاكان نادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2023 هاوردە هەرێم بكەن، هاوكات هاوردەی ئۆتۆمبێلی 2026، لە مانگی 11وە دەستپێدەكات.

ساڵی رابردوو بە مۆڵەتی وەزارەتی بازرگانی، زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە و ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیکردووە.

بەگوێرەى ئامارى فەرمیى وەزارەتى بازرگانى، لەماوەی یەک ساڵدا هاوردەکردنى ئۆتۆمبیل 49 هەزارو 236 ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، لە ساڵى 2023ـدا هاوردەکردنى ئۆتۆمبیل 122 هەزار و 898 ئۆتۆمبێل بووە.

لە ساڵێکدا 172 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ شەقامەکان زیادیکردووە

لە ساڵێکدا 172 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ شەقامەکان زیادیکردووە