لە گەرمیان نزیک 50 پلەیە

ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ساڵە؛ گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەیشت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی ئەمساڵە و گەرماکە دەگاتە قیممە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان 45 پلە بۆ سەرەوە تۆمار دەکرێت، بۆیە تا بۆتان دەکرێ لە ناوەڕاستی رۆژدا مەیەنە دەرەوە و لە ماڵ بمێننەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 29.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن و هەندێک جار خێرایی با بۆ سەروو 30 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان 49 پلەی سیلیزی و زیاتریش تۆمار دەکرێت.

بۆ سبەی پێنجشەممە کەمێک لە گەرماکە دەشکێنێت و لە هەندێک شوێن یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 47 پلەی سیلیزی

دهۆک: 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 47 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 48 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 46 پلەی سیلیزی

پیرمام:  43 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 49 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 47 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی

سۆران: 47 پلەی سیلیزی