16 پەرتووک چاپەکانیان گۆڕدراوە

لە سلێمانی بەبارهەڵگر پەرتووکی ساڵی نوێی خوێندن گەیەندرانە کۆگاکان

فەرهاد حەسەن

ماڵپەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی بڵاویکردەوە کە  پەرتووکی ساڵی نوێی خوێندن گەیشتە کۆگای پەروەردەکەیان و ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ ساڵی نوێی خوێندن.

رێژەن دلێر، لێپرسراوی کۆگای  پەروەردەی رۆژهەڵات، راگەیاند، لەو رێژەیەی کە بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەکەیان تەرخانکراوە، دەستیانکردووە بە گواستنەوەی پەرتووک بۆ کۆگای پەروەردەی رۆژهەڵات.

وتیشی “لە نزیکترین کاتدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە، درەنگتر لە ساڵانی ڕابردوو پەرتووک گەیشتە سلێمانی و هەوڵی تەواو دەدەن پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پەرتووک بگەیەننە قوتابخانەو خوێندنگەکان.

باسی لەوەشکردووە، کە لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی، 16 پەرتووک چاپەکانیان گۆڕدراوە.