بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەخرێ - وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
دوو رۆژ ناکرێتەوە
ئێوارەی سبەینێ بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەخرێ
964+
شۆرش قادری
شۆفێران ئاگادار بن، سبەی ئێوارە بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی لە بەردەم مزگەوتی نائیلە خان تاوەکو ژێر پردی دەباشان دادەخرێ و دوو رۆژ ناکرێتەوە، بەڵام خەمتان نەبێ، پەکتان ناکەوێ و شەقامەکەی تەنیشتی وەک رێگای جێگرەوە بەکاردەێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی شەقامی مەلیک مەحمود، بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار، رۆژی پێنجشەممە 4.9.2025 لە کاتژێر 7ـی ئێوارە شەقامەکە بەربەست دەکرێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت”.
داوایش لە شۆفێران دەکات، شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوەی هاتوچۆ بەکاربهێنن و پابەندی رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بن و هاوکاری تیمەکانیان بکەن.