بۆ یه‌كه‌مجار نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی هاته ئه‌نجامدان
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك، بۆ یه‌كه‌مجار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ جۆره نه‌خۆشییه‌كی ف‌ت‌ق به نازووڕ هاته ئه‌نجامدان.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ نه‌خۆشی ف‌ت‌ق له جۆری “ف‌ت‌ق المغبنی” له رێگه‌ی نازووڕهوه كراوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دهۆك بكرێت.
د.هشیار عیسا، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری به تۆڕی 964ی وت، نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵان “ره‌گه‌زی نێر” بۆ پشكنین سه‌ردانی كردین و ده‌ركه‌وت پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری جۆری “ف‌ت‌ق المغبنی” هه‌یه، كه ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نیا به نه‌شته‌رگه‌ری دێته چاره‌سه‌ركردن.
وتیشی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به نازووڕ ئه‌نجامدرا، كه پێشتر ئه‌م كاره‌مان له نه‌خۆشخانه‌كه نه‌كردبوو”.
“نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ نه‌خۆشه‌كه به جۆرێك ده‌كرێت، سێ برینی بچووك له سكی نه‌خۆش ده‌كه‌ینه‌وه و شه‌به‌كه‌ی بۆ داده‌نێین، كه چاره‌سه‌رێكی زۆرباشه و ئه‌گه‌ری دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زۆر ده‌گمه‌نه، هه‌روه‌ها به خێرایی چاكده‌بێته‌وه و دوای چوار رۆژ نه‌خۆس ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ژیانی ئاسایی خۆی” د.هشیار عیسا وا ده‌بێژێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا