لە سنووری دهۆک... ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بە سەرەی بەنزیندا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

لە کۆمەڵگەی جەمبۆری نێوان ناحیەی فایدییە و شاری موسڵ، شوفێرێک کۆنتروڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدەدات و خۆی بەناو ئەو کەسانەدا دەکات، کە سرەی بەنزینیان گرتووە، بەو هۆیەوەشەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەرختی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، ئەفسەرێکی هاتوچۆی دهۆک کە پلەی رائیدی هەیە، لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، کە بەمەبەستی وەرگرتنی بەنزین چووەتە کومەڵگەی جەمبۆر.

پەرستارێک لەفریاکەوتنی دهۆک بە 964ـی وت، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14.8.2026 روویداوە، کاتێک هاوڵاتییەکان گەیەنراونەتە نەخوشخانە، دووانیان دەمێک بوو گیانیان لەدەستدابوو، بریندارەکەش برینی سەخت بوو و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

وتیشی، تەرمی ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستدباوو، بۆ پزیشکی دادی دهۆک بەرێکڕان و بریندارەکەش تا ئێستا لەژێرچاودێری پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر