رۆژنامەنووسی نەکرد بە چالاکوانی

ئەو پەیامنێرەی بۆ خەمێکی خانەقین دەستبەرداری کارەکەی بوو

964+

ژووری هەواڵ

“بواری چالاکی مەدەنی، دەبێ دوور بێ لە کاری رۆژنامەنووسی، بۆ ئەوەی تەئسیر و کاریکەری لەسەر نەبێ”، ئەوە قسەی راژان باجەلانە، کە پێشتر وەک پەیامنێری 964 کاری دەکرد، ئێستا و دوای دەستهەڵگرتن لە کارەکەی، لەگەڵ هاوکارەکانی بۆ مافێکی خانەقین، خەو و خۆراکیان هێناوەتە سەر شەقام.

راژان، دانیشتوویەکی قەزای خانەقینە لە کۆتا سنوورەکانی خاکی کوردستان، ژیانی هاوژینی پێک هێناوە و خاوەنی منداڵێکە و تازە چووەتەوە تەمەنی 30 ساڵییەوە، وا 15 رۆژ زیاترە لەگەڵ گروپێک لە هاورێکانی کە زانکۆی گەرمیانیان تەواو کردووە، دەستیان بە مانگرتن کردووە، تا ئەوەندەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دان بە زانکۆکەیاندا بنێ.

راژان ماجد ماوەی حەوت ساڵ کاری راگەیاندنی کردووە، لە کۆتا سێ ساڵی کارکردنی، وەک پەیامنێرێکی بزێو و چالاک کاری بۆ تۆڕی 964 لە خانەقین دەکرد، بەڵام خەمی خۆی و هاوڕێکانی بۆ ئەوەی دان بنرێ بە زانکۆ و ئەو کۆلێژانەی تەواویان کردووە لە گەرمیان، وە دامەزراندن و خوێندنی باڵا بیانگرێتەوە، وای لێکرد، دەستبەرداری پیشەی رۆژنامەوانی ببێت و وەک چالاکوانێک هاوشانی هاوڕێکانی دەست بە گردبوونەوە و چالاکی مەدەنی بکات.

راژان ماجد، بڕیارەکەی بۆ ئەوە بووە، لە کەمترین حاڵەتدا بواری چالاکوانی مەدەنی لەگەڵ کاری رۆژنامەوانی تێکەڵ نەکات، بەتایبەت بنەماکانی تۆڕی 964، کە پێشمەرجی کارکردنە بۆ هەر رۆژنامەوانێکی پیشەیی بیەوێ کاری لەگەڵ بکات، کادرە راگەیاندن و پەیامنێرەکانی هەر بەو ئامانجە گۆش کردووە.

راژان، پاش دەستبەرداربوونی کارەکەی گوڕ و تینی زیاتری بە گردبوونەوە و چالاکییەکانیان داوە، رۆژانە لەرێگەی پەیوەندییەکانییەوە هەوڵی گەیاندنی خواستی دەرچووەکان دەدات، وە لۆبی دەکات بۆ ئەوەی داواکارییەکەیان و خۆشی وەک دەرچووەیەکی کۆلێژ لە زانکۆی گەرمیان، بێ دەستکەوت نەبێ، سەرەرای ئەوەش خەونی بۆ گەڕانەوە و کارکردنی لە راگەیاندن لەلای ون نەبووە.

لەدوا پێشهات، رۆژی سێشەممە 2.9.2025، دەرچووانی هەرسێ کۆلێژەکانی خانەقین کە سەر بە زانکۆی گەرمیانن گردبوونەتەوە و  وەک ناڕەزایەتی کفنیان لەبەر کرد، رێگای سەرەکی کەلار بۆ خانەقینیان داخست، ئەوەش پاش 15 رۆژ لە گردبوونەوە و بێھیوابوون لە جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان کە تەنیا، دانپێدانانی زانکۆی گەرمیانە و خێمەیەکیان بە ناوی “شەرەف” بۆ هەڵکردووە.

داڕشتنەوەی؛ ئەحمەد مستەفا

بەشێک لە کارەکانی هاوکاری پێشوومان؛ راژان باجەلان لەماوەی کارکردنی لە 964.

حەیدەر بناسن؛ کارەکەی کەمئەندامییەکەی شاردووەتەوە

حەیدەر بناسن؛ کارەکەی کەمئەندامییەکەی شاردووەتەوە

قەیماغەکەی خانەقین بە 24 هەزار بوو ئێستا بە 32 هەزار دەیک...

قەیماغەکەی خانەقین بە 24 هەزار بوو ئێستا بە 32 هەزار دەیکڕی

دەنگۆی بوونی جن لە ماڵێکی خانەقین هەڵایەکی گەورەی دروس...

دەنگۆی بوونی جن لە ماڵێکی خانەقین هەڵایەکی گەورەی دروست کردووە

تیمی964 ژمارەیەک ئاسەوار لە خانەقین دەگەیەننە مۆزەخانە...

تیمی964 ژمارەیەک ئاسەوار لە خانەقین دەگەیەننە مۆزەخانەی شارەکە

کوردە شیعەکانی خانەقین بە زمان و نەشیدی کوردی شین دەگێ...

کوردە شیعەکانی خانەقین بە زمان و نەشیدی کوردی شین دەگێڕن