وەک ناڕەزایەتی کفنیان لەبەر کردووە
دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین رێگای سەرەکی کەلار بۆ خانەقینیان داخستووە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین کە سەر بە زانکۆی گەرمیانە گردبوونەتەوە و وەک ناڕەزایەتی کفنیان لەبەر کردووە و رێگای سەرەکی کەلار بۆ خانەقینیان داخستوە.
دوای 15 رۆژ لە گردبوونەوە و بێھیوابوون لە جێبەجێکردنی داواکاریەکەیان کە دانپێدانانی زانکۆی گەرمیانە، ئەمرۆ کفنیان لەبەرکرد و ھاتنە سەر جادە.
داواکاری ئەو دەرچووانە ئەوەیە لەلایەن عێراقەوە دانبنرێت بە زانکۆی گەرمیان، بۆئەوەی بێبەش نەبن لە دامەزراندنەکانی حکومەتی عێراق.
دەرچووەکان دەڵێن، تا داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرێت ئامادە نین وازبێنن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی