لە عێراق و کوردستان وێنەى نییە

لە ئیدارەى راپەڕین؛ کۆگایەکى مۆدێرنى هەڵگرتنى کلۆر دروست دەکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى شارەوانى رەزامەندیدا لەسەر دورستکردنى کۆگایەکى مۆدێرن لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، بەڕێوەبەرى ئاوى راپەڕینیش دەڵێت،”کۆگایەکە نمونەییە و لە عێراق و کوردستاندا یەکەمە”.

وەزارەتى شارەوانى، وێڕاى رەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنى بودجەى پێویست بۆ دروستکردنى پڕۆژەى کۆگایەکى کلۆر لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، بانگەوازێکى بڵاوکردەوە بۆ ئەوەى کۆمپانیایەک بچێت پڕۆژەکە وەربگرێت.

نوسراوەکەى وەزارەتى شارەوانى:

سەلام عومەر بەڕێوەبەرى ئاوى راپەڕین بە 964ـى وت،”“پڕۆژەیەکمان ئامادەکردووە کە کۆگایەکى هەڵگرتنى کلۆرى مۆدێرنە و لە هەموو عێراقدا نییە، سەلامەتى و پارێزراوى رەچاوکراوە و ئێستا لە تەندەریندایە”.

لەبارەى شوێنى کۆگاکەوە، سەلام عومەر ئاماژەى بەوەکرد، بەدڵنیاییەوە پڕۆژەکە دەکەوێتە یەکێک لە پڕۆژەکان یان پڕۆژەى خاس یان پڕۆژەى ئاوى دەربەند و ئەو دوو شوێنە پێشنیار کراون.

هەفتەى رابردوو، دەستەیەک لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانانى قەڵادزێ، هۆشداریاندا لەو کلۆرەى کە لە پڕۆژەى ئاوى خاس دانراوە، داوایانکرد لاببرێت تا مەترسى بۆسەر گیانى هاوڵاتیان دروست نەکردووە.

لە ئێستادا تەواوی بوتڵەکانی غازی کلۆر لە ئیدارەی راپەڕین کەبۆ تەعقیمی ئاو بەکاردێت، لەیەکێک لە کۆگاکانی پڕۆژەی ئاوی خاس دانراون کە نزیکن لە دانیشتوانەوە.

ئەو دەستەیەى قەڵادزێ هۆشدارییەکەیان بۆ ئەوەبوو، بەهۆى کلۆرەکەوە مەترسى بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ و ئەو گەڕەکانەى نزیکن لە پڕۆژەکەوە، دروست نەبێت.

لە مانگى 5ـى ساڵى 2024، بەهۆى لێچوونى غاز کلۆر لە یەکێک بوتڵەکانى پرۆژەى ئاوى خاس، پۆلیسێکى پڕۆژەکە گیانى لەدەستدا.

بەهۆى لێچوون لە کۆگایەکى کلۆر 75 کەس گەیەندرانە نەخۆشخا...

بەهۆى لێچوون لە کۆگایەکى کلۆر 75 کەس گەیەندرانە نەخۆشخانە