لەناو حەوزی مەزرەعەیەکدا خنکا

بۆ گەشت و سەیران چوونە شەقڵاوە بەڵام منداڵەکەیان لەدەستچوو

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە یەکێک لە مەزرەعەکانی قەزای شەقڵاوە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ کەوتە ناو حەوزێکی ئاو و خنکا.

ئەو خێزانەی منداڵەکەیان خنکاوە، لە قەزای ئاکرێوە بۆ گەشت و سەیران چوونەتە شەقڵاوە، بەڵام لەپڕدا شاییان لێ بووە بە شین، منداڵەکەیان کەوتووەتە ناو مەلەوانگەی باخەکە و پێیاننەزانیوە تا ئەو کاتەی خنکاوە.

سەرچاوەیەک لە کارگێڕی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “تەرمی کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ هێنرایە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، کە لە باخێک خنکابوو”.

وتیشی، “کە منداڵەکەیان هێنا بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدابوو و نەمانتوانی هیچی بۆ بکەین، لە دوای رێکاری پێویست تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی هەولێر بە مەبەستی توێکاری”.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

منداڵێکی ساوا لە حەوزێکی ئاودا خنکا

منداڵێکی ساوا لە حەوزێکی ئاودا خنکا