رێگەى جێگرەوە بۆ ئەو شۆفێرانەى لە دوکانەوە دەچنە سلێمانى دیاریکرا
سبەینێ پردە کۆنەکەى تاسلوجە دادەخرێت
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە رۆژى یەکشەممەوە، شەقامى تاسلوجە بە ئاراستەى پردە کۆنەکە دادەخرێت، بەمەش ئەو شۆفێرانەى لە دوکانەوە دەچنە سلێمانى دەبێت رێگەى جێگرەوە بەکاربهێنن.
لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 31ـى ئابی 2025، شەقامی تاسڵوجە لە ئاڕاستەی دوکان بۆ سلێمانی لەسەر پردە کۆنەکە دادەخرێت.
بۆ ئەوەى گرفتى هاتوچۆ دروست نەبێت، ئەو شۆفێرانەى لە دوکانەوە دەچنە سلێمانى، دەتوانن رێگەى جێگرەوە کە رێگە کۆنەکەى تاسلوجەیە، بەکارى بهێنن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح