لە نێوان عەرەقچی و نێچیرڤان بارزانی
تەلەفۆنێک لە دوای راگەیاندراوەکەی هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کردووەو باسیان لە گۆڕانکاری ناوچەکە کردووە، بەڵام لەوە زیاتر میدیاکان هیچیان باس نەکردووەو دەڵێن دواتر وردەکاری باس دەکەین.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بەیانییە لە راگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لە میدیاکانی ئێرانەوە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کراون کە گوایە هەندێک لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپیندراوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ولاتانی ترەوە مەشقیان پێکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو ”حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە هیچ بارەگا و ناوەندی مەشق و راهێنانی دەزگای هەواڵگری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە. بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە بابەتانە بێ بنەمایە و دوورە لە راستیەوە”.