دابەشکردنی کلێنس و کیسەی خۆڵ
ئێمەیش خەمی ژینگە و تێکنەدانی سروشتمانە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
عەبدولعەزیز ئەمجارە لێدوانی سەیرانکەران وەرناگرێت بەڵکو کیسەی زبڵ و کلێنسیان بەسەردا دابەش دەکات بۆ ئەوەی پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە.
سەیرانگای دڵؤپە لە هەولێر ئەم هەینییە قەرەباڵغە و لە 964ـیش لە رێگەی دابەشکردنی کلێنس و کیسەی زبڵەوە خەمی ژینگەیەتی و دەیەوێت سەیرانکەران دوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش پاشماوەکانیان کۆبکەنەوە و سروشتی جوانی کوردستان پاکڕابگرن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی