چی روویدا؟
ترەمپ بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و ئێرانیش وەڵامی دەداتەوە
964+
توانا نەقی
دەزانین کە رۆژی هەینییەو هەڵدەستن بۆ ئامادەکاری گەشت و سەیران بەڵام پێش ئەوە دەرچن بە کورتی و پوختی و چی روویداوە لە دوێنێوە بیزانن و بیخوێننەوە.
– لە دواین پەیامیدا لە واشنتنەوە دۆناڵد ترەمپ وتی، ئێمە بەدوای رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا دەگەڕێین، بەڵام نازانین کێ لەوێ بەرپرسە، تەنانەت ئێرانییەکان خۆشیان نازانن کێ سەرکردایەتی وڵاتەکەیان دەکات و ململانێیەکی توندی ناوخۆییان هەیە.
– ترەمپ بۆ ئێران: ێران لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا رەنگە خۆی پڕ چەک کردبێتەوە، ئێمە لە ڕێگەی سزاکانەوە ئێرانمان لە بازرگانی بێبەش کردووە
– ترەمپ: من کاتم زۆرە بەڵام ئێران نایکات و کاتیش تەواو دەبێت، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێرانیش توند و بەهێزە، دۆخەکەش تەنها بۆ ئەوان خراپتر دەبێت.
– فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێنتکۆم: کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج دەبڵیو بوش لە نێو زەریای هیندی دەستی بە جوڵە کردووە نازانرێت چی روودەدات.
– هەر دوێنێ حاڵەتی نائاسایی لە ناوچەکە و ئێران دەبینرا و میدیاکانی ئێران رایانگەیاند: دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی تاران بیستراوە، بەرگری ئاسمانی چالاک کرا.
– قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت: لە ئێران هیچ توندڕەو و میانڕەوێک نییە، ئێمە هەموومان ئێرانی و شۆڕشگێڕین و لە رێگەی یەکڕیزی گەل و حکومەتەوە، کە بە چەسپاوی لە گوێڕایەڵی رێبەری مەزندا چەسپاوە، وا لە دەستدرێژکار دەکەین پەشیمان بێتەوە.
– فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا سێنتکۆم: هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای دەستپێکی گەمارۆ دەریاییەکەی ئێران، رێڕەوی 33 کەشتییان گۆڕیوە.
ترەمپ بۆ ئێران: فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردووە کە تەقە لە هەر بەلەمێک بکات کە مین لە گەرووی هورمز دابنێت و درێغیش نەکەن.
هەرچی سەبارەت بە هەواڵ و رووداوەکانی ناوخۆیە ئەمە کورەتەکەیەتی بۆ ئێوە:
– ژەهراویبووەکانی خەلیفان گەیشتە 11 کەس 4 یان ناجێگیرن ،دکتۆر دەروون سدیق، پزیشکی پلەبەند لە نەخۆشخانەی خەلیفان بۆ 964 دەڵێت: پێویستە بەر لە خواردن پشکنین بۆ کوارگ بکرێت بەتایبەتیش ئەگەر گومانیان لەسەر هەبوو.
– وهزارهتی ناوخۆی ههرێم: رێكاری یاسایی توند بهرامبهر ئهو كهسانه دهگرێتهبهر كه لهكاتی گهشت و سهیراندا ژینگه پیس دهكهن، سزای سهرپێچیكاران له 100 ههزار دینار تا 10 ملیۆن دینار دهبێت.
– سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە، ئاهەنگی دەرچوون لە نێو پارکەکان بێبەرامبەرە و کورسی بردنە نێو پارکەکە و بەکرێدانی قەدەغەیە.
– رێکخراوىCPTـى ئەمریکى: لە ماوەی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئێران و گروۆە هاوپەیمانەکانی 44 هێرشیان بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەنجامداوە.
– لە چایخانەی کەوبازانی شاری هەولێر، نمایشی پەلەوەر بە بەشداری زیاتر لە 40 بەخێوکەری پەلەوەر بەڕێوەچوو