بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت 105 دۆلاری تێپەڕاند

964+

توانا نەقی

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک 105 دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئه‌مڕۆ هەینی 24.4.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 105 دۆلار و 5 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی 0.43٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتى سووکی تێکساس، بە 90 دۆلار و 06 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.21٪ بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزعی گەرووی هورمز بووەتە گرێکوێرەیەکی جیهانی و تادێت زیاتر ئاڵۆز دەبێت، گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانیش بەردەوامە و دەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکارییەک لەو پرسەدا نرخی نەوت بەرز و نزمی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

ئەم بەرزبوونەوەی ئەمڕۆش زیاتر پەیوەندنی بە هەڕەشەکانی ترەمپەوە هەیە بۆ ئێران و وەڵامدانەی توندی ئێرانیش، لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەنەجوونی دانوستانەکان وایکردووە ئاڵۆزبێت بزانرێت کە شەڕ دەست پێدەکاتەوە یان نا.