کیسە و رێنمایی بڵاودەکەنەوە

بە قسەیان بکەن و ژینگەی سەیرانگاکان پیس مەکەن

964+

توانا نەقی

چەنێک چوونە دەرەوە و سەیران گرنگە بۆ کات بەسەر بردن و خۆشی ئەوەنەش گرنگە کە سەیرانکەران پابەندی پاکڕاگتنی ناوچە گەشطیارییەکان بن، ئەوەتا کارمەندانی ژینگە پارێزی هەولێر کیسەی زبڵ و رێنمایی دەدەن بە گەشتیاران.

ئەمڕۆ هەینی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەرێویەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بە ئامانجی پێدانی هۆشیاری ژینگەیی بە گەشتیاران و هاوڵاتیان لە کاتی چوونە دەرەوەیان بۆ دەشت و سەیرانگاکان کەوتنە کارەوە.

دەشڵێت، لە هەموو دەروازەکانی شار کیسی نایلۆن و پڕۆشۆری هۆشیاری ژینگەییان بەسەر هاوڵاتیان دابەشکردووە بۆ ئەوەی پابەند بن بە پاراستنی پاک و خاوێنی ژینگەو کۆکردنەوەی زبڵ و پاشماوەکان.