شەقامى تاسلوجە بۆ سلێمانى لەسەر نەخشە
ئەوانەى لە دوکانەوە دەچنە سلێمانى توشى گرفت دەبن
بەشێک لە شەقامى تاسلوجە دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
لە رۆژى یەکشەممەوە، شەقامى تاسلوجە بە ئاراستەى پردە کۆنەکە دادەخرێت، بەمەش ئەو شۆفێرانەى لە دوکانەوە دەچنە سلێمانى دەبێت رێگەى جێگرەوە بەکاربهێنن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە داخستنی بەشێک لە شەقامی تاسڵوجە و داوای لە هاوڵاتییان کرد پابەندی رێنماییەکان بن و ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
بەپێی ئاگادارییەکە، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 31ـى ئابی 2025، شەقامی تاسڵوجە لە ئاڕاستەی دوکان بۆ سلێمانی لەسەر پردە کۆنەکە دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێرانی دەکات کە رێگەی جێگرەوەی کاتی “سلێمانی – دوکان” بەکاربهێنن، کە دەکرێتە دوو ئاڕاستە بەپێی نەخشەی دیاریکراو.
رێگە جێگرەوەکە ئەو رێگەیەیە لە سلێمانییەوە دەکەوێتە پشت تاسلوجە و ماوەى زیاتر لە ساڵێکە بۆ دەرچوون لە سلێمانى بەکار دەهێندرێت وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە.
ئەم بڕیارە بە ئامانجی خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دێت، کە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی سلێمانی دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و باشترکردنی هاتووچۆ لە شارەکەدا.