دوو تۆمەتبار لە تانجەرۆ
ژینگەیان پیس کرد و دەستگیر کران
964+
ژێوار خدر
لەسەر پیسبوونی ژینگە لە تانجەرۆ پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن لە سنووری تانجەرۆ، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان خاوەنی ساحەی سووتەمەنییە.
دەشڵێت، لەلایەن دادگاوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و بەپێی یاسا رێکاری پێویست بەرامبەر تۆمەتباران گیراوەتە بەر و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.