بۆ ساڵى خوێندنى 2025 - 2026

بە دەنگیکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن ده‌چێته‌ ناو سیستمی پەروەردەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یەکێتی نابینایانی کوردستان ده‌ڵێت، بۆ ساڵى نوێى خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ده‌نگیكردنى پرۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌چێته‌ ناو سیستمى په‌روه‌رده‌وه‌، ئیدی خوێندكاره‌ نابیناكانیش وه‌كو ئه‌وانى دیكه‌ له‌ په‌رتووكه‌كانى خوێندن سوودمه‌ند ده‌بن.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بە سیستمکردنی خوێندنی نابینانیان لە چوارچێوەی سیستمی پەروەردەدا بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 بە فەرمی کارەکانی خۆی دەستپێکردوە و لە ئێستادا سەرقاڵی بەدەنگیکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنە بۆ خوێندکارە نابیناکان تاوەکو ئەوانیش وەک هاوڕێ قوتابیەکانی دیکەیان بەهرەمەندبن لە پەرتووکەکانی خوێندن.

وا بڕیارە لەسەرەتادا، وەک هەنگاوی یەکەم له‌ بازنەی یه‌ك و دووی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە زووترین کاتدا ده‌نگه‌كان تۆماربکرێت و ئاماده‌بكرێن بۆ ناو سیستمه‌كه‌.

بنکەکانی خۆراک لە گەرمیان فۆڕمی خۆراک بۆ نابینایان پڕد...

بنکەکانی خۆراک لە گەرمیان فۆڕمی خۆراک بۆ نابینایان پڕدەکەنەوە

خولی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی مۆبایل لە رێگەی دەنگەوە ...

خولی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی مۆبایل لە رێگەی دەنگەوە بۆ نابینایان کراوەتەوە

بەربەستەکانى بەردەم نابینایان لە رۆژى دەنگدان چین؟

بەربەستەکانى بەردەم نابینایان لە رۆژى دەنگدان چین؟