دوێنێ شەو چی روویدا؟

ترەمپ هێشتا شەڕی خۆی لەگەڵ ئێران یەکلانەکردووەتەوە و خۆی لە کێشەی وڵاتان هەڵدەقورتێنێ

ژووری هەواڵ

ئەوەی لە دوێنێ شەو و ئەم بەرەبەیانییە روویداوە و ئاگاداری نەبووی، ئێمە بە کورتی پێتان دەڵێین:

📌ترەمپ لەبارەی شەڕی حو*سییە*کانەوە قسەی کرد و وتی، زۆر خراپ هەڵسوکەوت دەکەن و رەنگە داوا لە تورکیا بکەم دەستوەردان لە یەمەن بکات

📌ترەمپ: پێموابوو حو*سییە*کان وانەیان وەرگرتووە لەو بۆردومانانەی ساڵێک پێش ئێستا کردمانە سەریان

📌 ترەمپ: حو*سییە*کان ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوون، ئێستا کە دەرکەوتونەتەوە پێموایە ئێران هانیان دەدات

📌ترەمپ: حو*سییە*کان زۆر بەدکارانە هێرشیان کردە سەر سعودییە و بە ئەنقەست هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت دەدەن پێش هەڵبژاردن

📌ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا باسی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیای کرد و وتی، ئێمە وازمان لە هاوکاری هەواڵگری بۆ ئۆکرانیا نەهێناوە و دەمانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت

📌ترەمپ: ئۆکرانیا چەند ئامانجێکی لە روسیا پێکاوە، هەردوو وڵاتیش لەیەکتری دەدەن

📌ترەمپ وەک هەمیشە قسەی لەسەر ئێرانیش کرد و وتی، ئێران دەوڵەتێکی شکستخواردووە، ئابووریی نییە و موچەی سەربازەکانیش نادات

📌ترەمپ: زۆر بە زوویی بڕیار لەسەر ئێران دەدەین و وانەیەکی توندیان فێر دەکەین

📌ترەمپ: ئیدارەی ئۆباما ملیارەها دۆلاری بە ئێران دا و دەبوو رێگری بکردایە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی

📌وەزارەتی بەرگری روسیا: شەوی رابردوو دامەزراوەکانی پەیوەندی و وزەمان کردە ئامانج لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا و خارکیڤ

📌کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، چەند جارێک پیشنیازی بۆ دۆناڵد ترەمپ کردووە هێرشەکان بۆ سەر ئێران لەپێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەستپێبکەنەوە و ترەمپیش رازی بووە

📌وەزارەتی وزەی سعودیە: هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی کارگێڕیی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری زەهران، بەهۆیەوە ئاگر لە شوێنەکە کەوتووەتەوە

📌ڤاتیکان رایگەیاند کە پاپا لیۆی 14 تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە و لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی 90 خولەکیدا لە شاری رۆما، بەشێک لە سیی پاپا دەرهێنراوە

📌بۆ یەکەمجار لە قوتابخانەیەکی ئیستەنبوڵ مامۆستایەکی زمانی کوردی بۆ وتنەی وانەی زمانی کوردی بە هەمیشەیی دامەزرێنرا.

📌مەزڵوم عەبدی سەردانی ماڵی دوکتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتوانی دیاری کورد کرد و باسی بارودۆخی سوریا و رۆژاوای کوردستانیان کرد

📌نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە خۆراک و دەرمانی هاوردەکراو لە باجی گومرگی بێبەری بکات، بڕیارەکەش لە 7ـی ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.