سەردانی کونسوڵ و باڵیۆزی چین بۆ هەڵەبجە - وێنە: گەشتوگوزاری هەڵەبجە
لە هەڵەبجە
داواکراوە چین دیزاین بۆ سەرچاوەی زەڵم بکات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە، تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق و لیۆ جون، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان چوونە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا و زەڵم.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێی وتوون، لە رێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی چینیەوە دیزایننێکی نوێ بۆ سەرچاوەی زەڵم دروست بکرێت.
گەشتوگوزاری هەڵەبجە باسی لەوەکردووە، ئەندازیار چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە هاوینەهەواری لەگەڵ تیمەکەی چین چوونەتە، هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم، خواردن و کلتووری ناوچەکەیان بینیوە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزار پێی وتوون، رۆڵیان هەبێت لە هێنانی کۆمپانیا چینییەکان، بەمەبەستی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
هەروەها داواشی لە باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتی چین کرد کە لە رێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی چینییەوە، دیزایننێکی نوێ بۆ سەرچاوەی زەڵم دروست بکرێت.
