بەڵام، لە کەرکوک نا

کەشەکە بەرەو فێنکى دەڕوات

964+

وریا فەتاح

چەند رۆژێک بوو پلەکانى گەرما بەرزبوون، بەڵام بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى لەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن و کەشەکە بەرەو فێنکى دەچێت.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 26.8.2025، بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەکاتەکانى شەودا.

ئاشکراشى کردوە، پلەکانى گەرما 1 بۆ 2 پلەى سیلیزى بەرەو دابەزین دەچن، جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە پلەکان وەکخۆیان دەمێننەوە.

کەشناسى پێشبینى کردووە کە کەشى سبەینێ چوارشەممە، جگە لەوەى ئاسمان ساماڵە، لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ ئەگەری بەردەوامبوونى تۆز و خوڵ هەیە وە لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم تۆز و خۆڵ کە زیاتر دەبێت.

پلەکانى گەرماى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بۆ سبەینێ چوارشەممە:

هەولێر : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 45 پلەی سیلیزی

کەشەکە فێنک دەبێت؛ سلێمانى هاتە خوار 40 پلە

کەشەکە فێنک دەبێت؛ سلێمانى هاتە خوار 40 پلە