نیوەیان نەزۆک کراون و ئازاد کراونەتەوە

نزیکەی 18 هەزار سەگی بێلانە لەناو هەولێر کۆکراونەتەوە

964+

شۆرش قادری

هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لەناو شاری هەولێر بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی 18 هەزار سەگ براونەتە شەڵتەر، کە نیوەیان نەزۆک کراون و ئازاد کراونەتەوە.

حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری شێڵتەرەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی لە 27.9.2023ـەوە دەستمان کرد بە پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان، تا ئێستا نزیکەی 18 هەزار سەگمان لەناو سەنتەری شاری هەولێر کۆکردووەتەوە، لەو ژمارەیەش نزیکەی 9 هەزاریان بە نەشتەرگەری نەزۆک کراون و ئازاد کراونەتەوە ژینگەی خۆیان”.

” ئێستا دوو تیم خەریکی کۆکردنەوەی سەگە بەڕەڵاکانن، رۆژانە هەر تیمێکیان نزیکەی 30 بۆ 35 سەگ دەگوازێتەوە شەڵتەر، لە هەر رۆژێکیشدا 10 بۆ 15 سەگ لەلایەن تیمی ڤێتەرنەری هەولێرەوە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت و پاشان ئازاد دەکرێن”، حەسەن ئیسماعیل وای وت.

سەبارەت بە پێدانی خواردن بەو سەگانە، حەسەن ئیسماعیل وتم، رۆژانە نزیکەی هەشت بۆ 10 تۆن خواردنیان پێدەدرێت، کە لەلایەن سەربڕخانەکانی هەولێرەوە دابین دەکرێت.

ژینگەپارێزی هەولێر: ژمارەیەک سەگی بێلانە بە شێوەیەکی ن...

ژینگەپارێزی هەولێر: ژمارەیەک سەگی بێلانە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کۆکراونەتەوە

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە

لە گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە گۆڕ هەڵدەدەنەوە