جێگری پارێزگاری سلێمانی
لە سبەیەوە هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو قەرەبوو دەکرێنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر هاوڵاتییان کەوتووە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووەوە
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، لە سبەیەوە دەست بە قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دەکەین و خۆشحاڵین کە زەرەرەکان تەنیا مادین و هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی زیانی گیانی بەرنەکەوتووە.
وتیشی، داوای لێبوردن لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەین، بەڵام یاسای لەسەرووی هەمووانەوەیە و رێگە نادەین هیچ هێز و لایەنێک مەترسی بۆ سەر ئاسایشی شارەکە دروست بکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر