دوای سەری ساڵ دەکەونە کار

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای کەلار_دەربەندیخان دادەنرێت

میلاد جەلال_گەرمیان

کارەکانى دانانى کامێراى خاڵ بۆ خاڵ، لەرێگاى دەربەندیخان بۆ کەلار دەستیپێکرد و لەدواى سەرى ساڵى نوێوە دەکەونە کار.

بۆکە

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ى وت،”کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەستیانکردووە بە دانانی ستونەکانی کامێراکان، لەدوای ساڵی تازە کامێراکان دەکەونە کار و تیژڕەوی شۆفێران تۆمار دەکەن”.

“شەقامەکە دوو ئاراستەیە درێژی رێگاکە 65 کیلۆمەترە، ھەر ئاراستەیەکی 13 کامێرەی لێجێگیر دەکرێت و ئێستا لە ناحیەی پێبازەوە دەستکراوە بە دانانی ستونەکان”،سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرترین خێرایی رێگەپێدراو 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، یەکەم کامێرا لە کەلارەوە لە بەرامبەر پاڵاوگەی ئاوی کەلار دادەنرێت، کۆتا کامێراش لە بەردەم بەنزینخانەی کوردستانی گەورەیە لە قەزای دەربەندیخانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح