"ده‌نگدان كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك ده‌خایه‌نێت"
كۆمیسیۆن ئامێره‌كانى ده‌نگدانى له رێگه‌ى كامێراى 964ـه‌وه تاقیكرده‌وه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خاڵند – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ، بۆ دووه‌مجاره كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌و ئامێرانه‌ى تاقیكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت له رۆژى 11.11.2025 له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ده‌نگیان پێبدەدرێت.
تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كراوه، ئه‌وه دووه‌مجاره كۆمیسیۆن ئامێره‌كانى تاقیده‌كاته‌وه.
ئەیسەر یاسین، بەڕێوبەری مەشق و راهێنان له كۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ په‌یامنێرى 964 یه‌ك به‌یه‌كى رێكاره‌كانى ده‌نگدانى بۆ هاوڵاتیان روونكرده‌وه و وتیشی “ده‌نگدانى ئه‌مجاره زۆر خێرایه و كه‌متر له یه‌ك خوله‌ك ده‌خایه‌نێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن