کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

964+

پەری ساڵح

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە درەنگانی ئەمشەودا کاریگەریی بەرزەپەستۆی تورکیا لاواز دەبێت و بارانبارین لە دهۆک، زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکات، کە هەندێک جار هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بڵاوبوونەوەی بارانبارین بەپێی کات:

بەرەبەیان تا نیوەڕۆی سبەی (هەینی): نمەباران دەگاتە ناوچەکانی سۆران، ڕاپەڕین و هەولێر.

دوای نیوەڕۆی هەینی: نمەبارانی پچڕپچڕ سلێمانی، هەڵبجە و بەشێک لە گەرمیان دەگرێتەوە.

ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور: بەهۆی نزمەپەستۆیەکی لاوازەوە، ئەگەری بارینی نمەباران لەو ناوچانەش هەیە.