تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار دەکەن

ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گەڕەکی سۆران بێ کارەبای نیشتمانی دەبن

964+

شۆڕش قادری

کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی زۆر بە چڕی لە ناو سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە و ئەمڕۆ زیاتر لە 10 گەڕەک بێ کارەبای نیشتمانین، بەڵام ماڵیان تاریک نابێ و کار بە موەلیدەکان دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، لە کاتژمێر 5ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە 20.8.2025  فیدەرەکانی ( 3-5-10-11-12-14-4-7-8) لەناو سۆران کوژێنراونەتەوە کە ئەو فیدەرانە تایبەتن بە گەڕەکەکانی (ئازادی – کانی – مەشروعی ئاو – دێلزیانی خواروو – برادۆست – شەهیدانی دێلزیان و دێلزیانی سەروو – نەهری – دیانای کۆن – سەروچاوە و بەرگوان )، بۆیە ئەو گەڕەکانە تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە کارەبای نیشتمانیان نابێ، بەڵام لەو ماوەیەدا ئیش بە مۆلیدەکان دەکرێت.

زیاتر لە هەفتەیەکە تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چوونەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای ئەو دەڤەرەش ببێ بە 24 کاتژمێری و لە بێ کارەبایی رزگاریان ببێ.

سوپاس بۆ خۆڕاگیریتان؛ کێشەى کارەباى سۆران چارەسەر بوو

سوپاس بۆ خۆڕاگیریتان؛ کێشەى کارەباى سۆران چارەسەر بوو

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە

لە سۆران کارەبای ئەو ماڵانە دەبڕدرێت کە قەرزیان لەسەرە