عەینەدین مەریوانی: ماڵ و لانەم لێ تێکچووە
964+
ئاودێر عومەر
عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی میللی داوادەکات هاوکاری بکرێت، وەک خۆی دەڵێت، ئێستا هیچ جێگا و شوێنێکی نییەو ماڵ و لانەی لێ تێکچووە.
بە قسەی خۆی، هۆکاری داواکارییەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە هاوسەری دووەمی جیابووەتەوە.
ئەو دەڵێت “لە کاتی هاوسەرگیریەکەمدا، رێککەوتین سێ بەشی خانووەکەم بکەم بەناویەوە، پاش 50 ساڵ خانوویەکی بچوکم هەیە، سێ بەشی بۆ ئەو دەبێت تازە لەم ئاخیری پیریەمدا دەبێت لە ماڵی خاڵی بمێنمەوە”.
عەینەدین مەریوانی لە ساڵی 1960 لە گوندی دزڵی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا تووشی نەخۆشی بووە و بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، یەکێکە لە دانەرانی ئاوازی گەڕیان و چەندین شیعر و گۆرانی هەیە، چەند جارێک هاوسەرگیری کردووە، لە ئێستادا لە شارۆچکەی کانی دینار سەر بە شاری مەریوان نیشتەجێیە.