لە توركیا

بازرگانانی هەولێر دەتوانن لە پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریی بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، پێشانگەی بازرگانیی گشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە توركیا دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێریش دەرفەتیان هەیە بەشداریی بكەن.

لەمبارەیەوە كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 بە 964ی راگەیاند، سێیەمین پێشانگای بازرگانیی گشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، كە لە ماوەی نێوان 24 تا 27.9.2025 لە شاری کاستامۆنۆ دەبێت.

وتیشی، پێشانگەكە بۆ بازرگانی گشتی و گشت سێكتەرەكانە، بۆیە پێمان باشە لە رێگەی 964ـەوە بازرگانان، خاوەنکاران و پیشەوەرانی ئەندام لە ژوورەکەمان لە گشت سێکتەرەکان ئاگادار بکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەم پێشانگایە بكەن، با پەیوەندی بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، با سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندیەکان بکەن، بۆ ئەوەی زانیارییان پێبدرێ و ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ بەشداریكردن لە پێشانگەكە.

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل?...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن