كۆنتڕۆڵكرا و مەترسی نەماوە

ئاگرە زەبەلاحەكەی قەرەداغ رەز و باخێكی زۆری هاوڵاتییان و دارستانی سروشتی وێران كردووە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی لە رۆژی چوارشەممەوە، ئاگرێك لە چیاكانی قەرداغ كەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی رەز و باخێكی زۆری هاوڵاتییان و دارستانی سروشتی، توانرا بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

له 13.8.2025، ئاگرێك زنجیرە چیاکانی سەگرمە و دەربەندی سەرکۆی گرتەوە و بووە هۆی سووتاندنی 1800 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی و ڕەز و باخی هاوڵاتيیان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، لە دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان لە بەشی قەرەداغ و بنکەی سێوسێنان و خاڵی وەزیارە، گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، بەڵام دوای کووژاندنەوەی ئاگرەکە، بەهۆی سەختیی شوێنەکە و بڵاوبوونەوەی پاشماوەکەی، چەندین جار سەری هەڵدایەوە.

باسیان لەوەش كردووە، ئاگرەكە پەلی هاویشتووه بەرەو سنووری شاخی گۆشان و شاخە دابڕاو، پاشان بەرەو سنووری گوندی جافەران و سەرئەنجام دوای زیاتر لە 50  کاتژمێر، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.

هەریەکە لە بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و شارەزوور و دەربەندیخان و بەرگریی شارستانی قەرەداغ، هەروەها تیمی فڕۆکەوانیی سلێمانی و هاوڵاتیيانی سنوورەکە، بەشدار بوون لە کووژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە .

دیسانەوە ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانە و بەرۆكمان بەرنا...

دیسانەوە ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانە و بەرۆكمان بەرنادات