ئەمجارەیان لە گوندی کانی وەیسەیە
دیسانەوە ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانە و بەرۆكمان بەرنادات
964+
محەمەد فاتیح
ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی هەرێمی كوردستان بووە بە هەواڵێكی ناخۆشی رۆژانە و ئەمجارەیان گەیشتە سنوری گوندی کانی وەیسە و بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەو سنوره كەوتەوە.
بەمەبەستی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵكردنى ئاگرەکە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری تیمی بەرگری شارستانی سیتەک و مەفرەزەی بازگەکان و دانیشتوان و گوندنشینانی سنورەکە توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەكه نزیکەی 15 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە”.