دیمەنی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر.وێنە.پارێزگای هەولێر
عەمید كامل محەمەد دەستبەکار بوو
ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کرا
964+
توانا نەقی
بەڕێوبەرەی نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو، عەمید كامل محەمەد باقر بوو بە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و لە مەراسیمێکدا ئاڵو گۆڕ بە پۆستەکە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، عەمید کامل محەمەد باقر وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکاربوو، ناوبراو لە شوێنی عەمید شوان عارەب ئەو پۆستەی وەرگرت.
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، عمیدی پۆلیس شوان عارب سادق بەڕێوەبەری پێشوو ساڵانێکە خزمەتی ئەمنیەتی شاری هەولێری كردووە رۆڵی بەرچاویان هەبووە بۆ سەپاندنی ئارامی و پاراستنی گیان و سەر و ماڵی هاوڵاتیان.
بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمیش رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات و بەردەوامیش دەبێت، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاوڵاتیان.