دوای نوێژی بەیانی

لە هەولێر مارکێتێک و دوکانێکی کولێرە سووتان

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆنپێنجشەممە لەسەر رێگای مەخموور نزیک مزگەوتی ‘خدر سوارە’ـی هەولێر مارکێتێک و دوکانێکی کولێرە بە تەواوی سووتان.

رووداوەکە دوای نوێژی بەیانی روویداوە و جگە لە مارکێت و دوکانەکە کۆگایەکی مارکێتەکەش کە دەکەوێتە پشتیەوە سووتاوە و زیانی هەبووە.

گۆڤار شێروانی شایەتحاڵی رووداوەکە بە 964ـی وت، زیانی ئاگرەکە زۆربووە و بە پێنج دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت.

وتیشی هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و لە ئیستادا کۆنترۆڵکراوە و تەنیا خەریکی پاککردنەوەی جێگاکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی